مەسرور بارزانی ئیدانەی هێرشەکەی شەوی رابردووی بەغدا دەکات


وێستگه‌ نیوز-
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئیدانەی هێرشەکەی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکات و رایده‌گه‌یه‌نێت نێردە دیبلۆماسییەکان دووچاری مەترسی گەورە دەبنەوە لە عێراق، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئەوان بۆ جەنگی دژ بە تیرۆر و دووبارە بونیادنانەوەی عێراق لێرەن.

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە تویتێکدا لەبارەی هێرشە مووشەکیەکەی شەوی رابردووی بەغدا رایگەیاند، نێردە دیبلۆماسییەکان دووچاری مەترسی گەورە دەبنەوە لە عێراق. ئەوان بۆ جەنگی دژ بە تیرۆر و دووبارە بونیادنانەوەی عێراق لێرەن.

سەرۆکی حکومەت نووسیویەتی، داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەم رێکاری پێویست بۆ دابینکردنی سەلامەتییان بگرێتەبەر. دەبێت ئەو هێرشانە رابگیرێن.

ئێوارەی دووشه‌ممه‌ 22ى شوباتى 2021، دوو مووشەك لە ناوچەی سەوزی بەغدا كەوتنە خوارەوە و باڵیۆزخانەی ئەمریكاش لە بەغدا زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێدا، بەپێی زانیارییەكانیش بەهۆی هەستیاری دۆخی ئەمنییە، تائێستا سەرچاوەی هەڵدانی مووشەكەكان ئاشكرا نەبووە.


AM:10:24:23/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو