ئەمریکا بۆ چارەسەری ململانێکانی ئیسرائیل-فەڵەستین هەڵوێستی خۆی دەخاتەڕو

‌ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی دروستکردنی دەوڵەتێک بۆ فەڵەستینییەکان باشترین چارەسەرە بۆ ململانێکانی نێوان ئیسرائیل-فەڵەستین کەماوەی زیاتر لە 70 ساڵە بەردەوامی هەیە.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ گابی ئاشکنازی هاوتا ئیسرائیلییەکەی ئەنجامدا و رایگەیاند، ئیدارەی جۆ بایدن بۆ گەرەنتیکردنی داهاتووی دەوڵەتی ئیسرائیل وەک دەوڵەتێکی جولەکە و دیموکراسی، باوەڕی وایە بوونی دوو دەوڵەت پێشنیازی گونجاوە و سەرکەوتووە و بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ فەڵەستین.

لەتێلیگرام وێستگە نیوز جۆین بكە

باسی لەوەشکردوە، خواستی ئەوەیان هەیە کۆتایی بەو ململانێیانەی نێوان ئیسرائیل-فەڵەستین بهێنرێت کەماوەی زیاتر لە 70 ساڵە بەردەوامی هەیە، بۆ ئەوەی هەردوولا بەئاشتی و دیموکراسییەتێکی قبوڵکراو پێکەوە بژین.


AM:09:31:23/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت