نرخی نهوتی برێنت 66 دۆلاری تێپەڕاند
وێستگه نیوزـ
ئهمڕۆ سێشەممە 23ی شوباتی 2021، نرخی بهرمیلێك نهوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 1.2% بەرزبووەوە و بە 66 دۆلار و 44 سهنت مامەڵەی پێوەکرا، هاوكات بهرمیلێك نهوتی خاوی ئهمریكاش بە 61 دۆلار و 49 سهنت مامەڵەی پێوەکرا.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
جێم ریتەربوش، سەرۆکی دامەزراوەی (Ritterbusch & Associates) بۆ شیکردنەوەی بازارەکانی وزە بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندوە، ناجێگیری بەهای نەوت پێشهاتێکی چاوەڕوانکراوبووە، دوای ئەوەی لەماوەی چەند رۆژی رابردودا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەهای نەوت لەبازارەکانی جیهاندا بەرزبوەوە.
بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری وزە لە ئەمریکا بەهۆی زیادبونی خواست و بەنزمی هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی برێنت لەنێوان 70 بۆ 80 دۆلاردا جێگیربێت.
AM:08:13:23/02/2021
ئهم بابهته 2416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت