پنتاگۆن لەبارەی هێرشەکەی هەولێر و شێوازی وەڵامدانەوەی زانیاری دەخاتەڕو

‌‌‌ئاسایشی هەرێم ئەو ئۆتۆمبێلەی دۆزییەوە کە موشەکەکانی لەسەر هەڵدراوە

وێستگەنیوز-

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکانیان لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر، بنکەی سەربازیی بەلەد و ناوچەی سەوزی بەغدا بەردەوامن و نەگەیشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی کە کێ لە پشتیانەوە بووە، جەختیش دەکاتەوە هێرشەکەی هەولێریان بە جیددی وەرگرتووە و لە کات و شوێنی گونجاو وەڵامی دەدەنەوە.
 
جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) لەلێدوانێکدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هێرشەکانی هەولێر بەردەوامن و نەگەیشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی.

پەیوەست بەو پرسیارەش کەئەمریکا نایەوێت هیچ کاردانەوەیەکی هەبێت بۆ ئەوەی دەرفەتی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران لاواز نەبێت، جۆن کێربی وتی، ئەوان هێرشەکەیان بە جیددی وەرگرتووە و لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵامی دەدەنەوە.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، واشنتن هیچ پلانێکی نییە ژمارەی سەربازەکانیان لە عێراق زیادبکەن، بەڵکو پشتیوانی لە فراوانکردنی چالاکییەکانی ناتۆ دەکەن.

بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هێرشە موشەکییەکەی شەوی 15ی ئەم مانگە هەمان شێواز و تەکنیک بوە کە لە هێرشی پێشوی سەر فرۆکەخانەی هەولێر بەکار هاتوە و لە ئەنجامدا لە ناو فڕۆکەخانە بوەتە هۆی گیانی لە دەستدانی کەسێک و برینداربونی پێنج کەسی دیکە.



PM:11:23:22/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 4704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو