چەند مووشەكێك ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا كرا

‌دیمەنی دوای هێرشەکەی ناوچەی سەوز

وێستگە نیوز-

ئێوارەی ئەمڕۆ چەند مووشەكێك لەناوچەی سەوزی بەغدا كەوتنە خوارەوە و باڵیۆزخانەی ئەمریكاش لە بەغدا زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێداوە. 
 
كەناڵی رووداو بڵاویكردەوە، مووشەكەكان لەنێو بنكەی سەربازی تەوحید لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا كەوتوونەتە خوارەوە.
 

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی هەستیاری دۆخی ئەمنی بەهۆی ئەو هێرشەوە، تائێستا زیانەكان نەزانراون و سەرچاوەی هەڵدانی مووشەكەكانیش ئاشكرا نەبووە.

مووشەكەكانی ئەمشەوی ناوچەی سەوزی بەغدا لەكاتێكدایە پێشتریش لەسەرچاوەی نادیارەوە ناوچەی سەوز مووشەكباران كراوە بەهۆی ئەوەی سەرجەم دامەزراوە فەرمییەكانی عێراق و زۆربەی باڵیۆزخانەكانی تێدا نیشتەجێن.




PM:07:48:22/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 2472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت