ڕه‌شنوسی‌ پڕۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق كرا


وێستگه‌ نیوز- 
لیژنه‌ی‌ دارایی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، رێکارەکانی‌ ئامادەکردنەوەی‌ پرۆژە یاسای‌ بودجەی‌ ساڵی‌ (2021) کۆتایی‌ پێهێنا و بڕیاره‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌نگی‌ له‌سه‌ر بدرێت. 

سەرچاوەیەک لە لیژنەی‌ دارایی‌ له‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەران بە میدیاکانی‌ عێراقی‌ راگەیاندووه‌، لیژنەکەیان رەشنوسی‌ پرۆژە یاسای‌ بودجەی‌ گشتی‌ عێراقی‌ بۆساڵی‌ (2021) رادەستی‌ سەرۆکایەتی‌ ئەنجومەن کردووە، بەبێ ئەوەی‌ پشکی‌ هەرێمی‌ کوردستان لە پرۆژە یاساکەدا یەکلایی‌ کرابێتەوە.

بەوتەی‌ سەرچاوەکە سەرۆکایەتی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەران وادەیەک بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساکە دیاری‌ دەکات، ئەگەری‌ بەهێزیش ئەوەیە کە رۆژی‌ پێنج شەممە بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساکە دیاری‌ بکرێت.


PM:04:41:22/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 3480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت