فوئاد حسێن له‌گه‌ڵ هاوتا سعودییه‌كه‌ی‌ كۆبۆوه‌


وێستگه‌ نیوز- 
به‌مه‌به‌ستی‌ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و تاوتوێكردنی‌ دەرئەنجامی لیژنەی هەماهەنگی عێراق-سعودیە و چالاککردنی رێککەوتنە هاوبەشەکانی نێوانیان ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 22ی‌ شوباتی‌ 2021، فوئاد حسێن وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق سه‌ردانی‌ سعودییه‌ی‌ كرد. 

ئه‌مڕۆ 22ی‌ شوباتی‌ 2021، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژه‌ی‌ به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ فوئاد حسێن كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌، سەردانەکەی ئەمڕۆی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ریاز بەئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و تاوتوێکردنی دەرئەنجامی لیژنەی هەماهەنگی عێراق-سعودیە و چالاککردنی رێککەوتنە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولایە.

ئەوەشخراوه‌ته‌ڕوو، هەردوولا باسیان لەپتەوکردنی هەماهەنگی دوولایەنە کردووە بۆ پاراستن و بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکە و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.



PM:02:25:22/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو