نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهان
وێستگه نیوزـ
ئهمڕۆ دووشەممە 22ی شوباتی 2021، نرخی بهرمیلێك نهوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 1.02% دابەزی و بە 62 دۆلار و 93 سهنت مامەڵەی پێوەکرا، هاوكات بهرمیلێك نهوتی خاوی ئهمریكاش بە 59 دۆلار و 94 سهنت مامەڵەی پێوەکرا.
دوای چەند رۆژێك لەبەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازارەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ یەکشەممە بەهای نەوت بەڕێژەیەکی سنوردار نزمبوونەوەی تۆمارکرد ئەوەش دوای ئەوە هات کۆمپانیای وزەی تەکساس دوای چەند رۆژێک لەراگرتنی کارەکانی بەهۆی شەپۆلی بەفربارین، رۆژی هەینی جارێکی دیکە پڕۆسەی کارکردنی لە کێڵگە نەوتییەکاندا دەستپێکردەوە.
جێم ریتەربوش، سەرۆکی دامەزراوەی (Ritterbusch & Associates) بۆ شیکردنەوەی بازارەکانی وزە بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندوە، نزمبونەوەی بەهای نەوت بەڕێژەیەکی سنوردار پێشهاتێکی چاوەڕوانکراوبووە، دوای ئەوەی لەماوەی چەند رۆژی رابردودا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەهای نەوت لەبازارەکانی جیهاندا بەرزبوەوە.
بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری وزە لە ئەمریکا بەهۆی زیادبونی خواست و بەنزمی هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی برێنت لەنێوان 70 بۆ 80 دۆلاردا جێگیربێت.
AM:08:17:22/02/2021
ئهم بابهته 1356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت