لە 10 مانگدا ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق - ئێران شەش ملیار دۆلاری تێپهڕاند
وێستگه نیوز-
حەمید حسێنی سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران-عێراق ڕایدهگهیهنێت، قەبارەی بازرگانی نێوان ئێران - عێراق لە 10 مانگی رابردوودا شەش ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بووە، ئاشكراشیدهكات، ھۆکاری کەمبوونەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ھەردوو وڵاتدا دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
حەمید حسێنی سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران-عێراق رایگەیاندووه، قەبارەی بازرگانی نێوان ئێران - عێراق لە 10 مانگی رابردوودا شەش ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بووە، ئەوەش بەراورد بە ھەمان ماوە لەساڵی ڕابردوودا، کەمیکردووە، بە جۆرێک پێشتر حەوت ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری تێدەپەڕاندووه.
حەمید حسێنی سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران-عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ھۆکاری کەمبوونەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ھەردوو وڵاتدا دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
PM:11:26:21/02/2021
ئهم بابهته 1084
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت