ئیران له‌ڕووى هێزى سه‌ربازییه‌وه‌ له‌ پێش وڵاتى ئیسرائیله‌


وێستگه‌ نیوز-
ماڵپه‌رى گڵوباڵ فایه‌ر پاوه‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت، توركیا له‌ پله‌ى 11 دایه‌ له‌ رووى تواناى هێزى سه‌ربازییه‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ میسر به‌ به‌هێزترین وڵاتى عه‌ره‌بى دیاریكراوه‌ له‌ رووى سه‌ربازییه‌وه‌ كه‌ له‌ پله‌ى 13یه‌، هه‌روه‌ها ئیرانیش له‌ پله‌ى 14یه‌.

به‌پێى لیستێكى رێكخراوى ماڵپه‌ڕى گڵوباڵ فایه‌ر پاوه‌ركه‌ ناوى هه‌موو وڵاتانى جیهانى تێدایه‌ كه‌ رێخراوه‌ بۆ پێشبڕكێى تواناى سه‌ربازى وڵاتان،  توركیا له‌ پله‌ى 11 دایه‌ له‌ رووى تواناى هێزى سه‌ربازییه‌وه‌، هه‌روه‌ها میسر به‌ به‌هێزترین وڵاتى عه‌ره‌بى دیاریكراوه‌ له‌ رووى سه‌ربازییه‌وه‌ كه‌ له‌ پله‌ى 13یه‌، هه‌روه‌ها ئیرانیش له‌ پله‌ى 14یه‌.

هاوكات سعودیه‌ له‌ پله‌ى 17یه‌ كه‌ پێش ولاتى ئیسرائیل ده‌كه‌وێت كه‌ له‌ پله‌ى 20ه‌.

هه‌روه‌ها دوو وڵاتى دیكه‌ كه‌ ناویان له‌ ناولیسته‌كه‌دایه‌ هه‌ریه‌ك له‌ جه‌زائیر له‌ پله‌ى 27 و ئیمارات له‌ پله‌ى 36 دایه‌.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ ئه‌م رێكخستنه‌ به‌ پێى چه‌ند لایه‌نێك رێكخراوه‌‌ ئه‌وانیش( هێزى سه‌ربازى، تواناى ئابورى، لایه‌نى لۆجیستیكى، جوگرافى)


PM:06:29:21/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت