گۆتێرێس: 130 دەوڵەتی جیهان تائێستا ڤاکسینی کۆرۆنایان بەدەست نەگەیشتوە

‌ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان

وێستگەنیوز-

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، داوا دەکەن پلانێکی هەماهەنگی هەبێت بۆ دابەشکردنی بەپەلەی ڤاکسینی کۆرۆنا بەسەر وڵاتانی جیهاندا و باوەڕیانوایە لەپرۆسەی دابەشکردنەکەدا"نادادپەروەری هەیە"، بەجۆرێک 130 دەوڵەتی جیهان تائێستا هیچ ڤاکسینێکیان بەدەست نەگەیشتوە، بەڵام 75٪ی ڤاکسینەکە بەسەر 10 دەوڵەتدا دابەشکراوە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بەشداری لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش کرد و داوایکرد پلانێکی هەماهەنگی هەبێت بۆ دابەشکردنی بەپەلەی ڤاکسینی کۆرۆنا بەسەر وڵاتانی جیهاندا و رایگەیاند، بەپێویستی دەزانن زاناکان، کۆمپانیاکان و بەرهەمێنەرانی ڤاکسینەکان هەماهەنگی تەواو لەنێوانیاندا دروست بکەن.

  جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

لەکۆبوونەوەکەدا ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردەوە وڵاتەکەی لەکۆتایی ئەم مانگەدا 200  ملیۆن دۆلار پێشکەشکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکات و نوێنەری بریتانیاش لەکۆبوونەوەکەدا داوای راگرتنی شەڕی لەناوچەکانی گرژی کرد بەمەبەستی گەیاندنی ڤاکسین بەهاوڵاتیانی مەدەنی.


PM:09:20:18/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت