ئێران دوو دەروازەی سنوریی لەگەڵ عێراق دادەخات
وێستگه نیوز-
پارێزگاری خوزستانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایدهگهیهنێت، بەهۆی زیادبونی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا بهشێوهیهكی فراوان، هەردو دەروازەی سنوریی شەلامچە و جەزابە كه هاوسنورن لەگەڵ عێراق دادەخهن.
کەناڵی فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، قاسم دەشتەکی پارێزگاری خوزستان رایگهیاندوه، ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو لە پارێزگای خوزستان لە هەڵکشاندایە بهپێی لێكۆڵینهوهكانیش دهركهوتوه كه ئهو جۆرەی کۆرۆنا کە لەو پارێزگایه بڵاوبوەتەوە لە عێراقەوە هاتوە، بۆیه لە رۆژی شەممەوە دەروازە سنورییەکانی شەلامچە و جەزابە لەگەڵ عێراق دادەخەین.
لە 5ی کانونی دوەمی ئهمساڵیش، یەکەم حاڵەتی توشبون بهوجۆره نوێیهكهی كۆرۆنا له ئێران تۆماركرا.
ئێران لە 20ی کانونی یەکەمى 2020، تەواوی گەشتەکانی بۆ بریتانیا راگرت، لە 5ی کانونی دوەمی ئهمساڵیش، یەکەم حاڵەتی توشبون بهجۆره نوێیهكهی كۆرۆنا له ئێران تۆماركرا.
لە 13ی شوباتی 2021 سەعید نەمەکی، وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاند، جۆرە نوێیهكهی کۆرۆنا بە هەمو ئێراندا بڵاوبوەتەوە و داواشیكرد بەهۆی زۆری ژمارەی توشبوان لە پارێزگای خوزستان، هەردو دەروازەی شەلامچە و جەزابە لە سنوری کارگێڕی ئەو پارێزگایە لەگەڵ عێراق دابخەن.
PM:06:35:18/02/2021
ئهم بابهته 3652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت