جه‌مال كۆچه‌ر: تا ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتوو پرۆژه یاساى بودجه‌ى نانێرێته په‌رله‌مان
وێستگه نیوز-
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتوو پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2021، نانێرێته‌وه په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌رى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شده‌كات لیژنه‌ى دارایى كاره‌كانى ته‌واو بووه و ته‌نها رێككه‌وتنى سیاسى ماوه‌ته‌وه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق به وێستگه نیوزى راگه‌یاند، پرۆژه یاساى بودجه تا ئێستا نه‌چۆته په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌رى ، به‌ڵام لیژنه‌ى دارایى كاره‌كانى ته‌واو كردووه.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئێمه به سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانمان راگه‌یاندووه كه پرۆژه یاساكه ته‌واو بووه، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه رێكه‌وتنى سیاسییه له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم و فراكسیۆنه شیعه‌كانیش له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم تا ئێستا ده‌قى نوسراو پێشنیارى خۆیان نه‌هێناوه له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم.
سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرۆژه یاساى بودجه وتى، كۆبونه‌وه ده‌كه‌وێته هه‌فته‌ى داهاتوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له ئێستا له عیراق قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆیه.
ئه‌مه له كاتێكدایه وابڕیار بوو رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو پرۆژه یاسایى بودجه بنێرێته په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌رى ، به‌ڵام تا ئێستا پرۆژه‌كه نه‌نێراوه‌ته په‌رله‌مانى عیراق.
PM:05:09:18/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 7920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت