شاییه‌كه‌ی لێكردن به‌ شین


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له‌ زاوا كرد ئامۆزای بوكێیه‌، مامی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێ دابوو كچه‌كه‌ی پێ بدات، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌برده‌سه‌ر، له‌ رۆژی زه‌ماوه‌ندی كچه‌كه‌دا، كوڕه‌ مام زاوای بریندار كرد.

له‌ پاكستان، ئامۆزایه‌ك زه‌ماوه‌ندی له‌ كچه‌ ئامۆزاكه‌ی و ماڵی مامی كرد به‌ شین، 10 بۆ 12 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، مامی ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌، به‌ڵێنی دابوو كچه‌كه‌ی خۆی بداتێ، كچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونیدا خوێندنی ته‌واو كرد و پێشكه‌وت و چووه‌ ئاستێكی به‌رز، به‌ڵام كوڕه‌كه‌ وه‌ك خۆی نه‌مایه‌وه‌ و هیچی پێش نه‌كه‌وت.

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگەنیوز لەتیلیگرام


مامی كوڕه‌كه‌ په‌شیمان بووه‌وه‌ و كچه‌كه‌ی دا به‌ شوو، له‌وكاته‌دا كه‌ بوك و زاوا زه‌ماوه‌ندیان ته‌واو كرد و ماڵئاواییان كرد، برای كچه‌كه‌ كه‌ ته‌مه‌نی 9 ساڵان بوو، له‌ باوه‌شی زاوا دابوو، ئامۆزاكه‌شیان به‌ ئه‌نقه‌ست ته‌قه‌ی له‌ زاوا كرد، به‌ڵام به‌ر منداڵه‌كه‌ كه‌وت و فیشه‌كه‌كه‌ سكی بڕی و به‌ر زاواش كه‌وت.

منداڵه‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و زاواش بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواسترایه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ پۆلیس بكوژه‌كه‌ی ده‌ستگیر كرد، به‌ڵام شاییه‌كه‌ی له‌ ئامۆزاكه‌ی تێكدا و بۆی گۆڕٍی به‌ شین.


PM:03:23:15/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 9108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو