به‌نهێنی شووی به بۆدی گارده‌كه‌ی خۆی كرد
وێستگه نیوزـ
خانمه ئه‌كته‌ره‌كه‌ی ئه‌مریكا ته‌مه‌نی 53 ساڵه و به‌نهێنی شووی به بۆدی گارده‌كه‌ی خۆی كردوه كه 12 ساڵ له‌خۆی منداڵتره.
پامێلا ئه‌ندرسن، خانمه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكا به سایتی ده‌یلی مه‌یڵی رایگه‌یاندوه كه هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دان هێرست، پاسه‌وانی شه‌خسیی خۆی كه ته‌مه‌نی 40 ساڵه، به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی بووه و له جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵ له شاری ڤانكۆڤه‌ری كه‌نه‌دا ئه‌نجامیداوه.
پامێلا له‌سه‌ر ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ی به‌و ته‌مه‌نه‌وه ده‌ڵێت "ئێستاش پێویسته‌م به‌وه‌یه له باوه‌شی پیاوێكدا بم كه به‌ڕاستی خۆشی بوێم".
په‌یوه‌ندیی نێوان خانمه ئه‌كته‌ره‌كه و بۆدی گارده‌كه‌ی له به‌هاری ساڵی 2020 و له‌كاتی كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ده‌ستپێكردوه و هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ش له ماڵی باپیره‌ی پامێلادا بووه كه ئه‌م خانمه 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لێی كڕیونه‌ته‌وه.
ئه‌مه چواره‌م شووی پامێلایه له ساڵی 1995ه‌وه كه یه‌كه‌مجار شووی به تۆم لی كرد و دوو منداڵی لێی هه‌بوو، پامێلا و تۆم ساڵی 1998 له‌یه‌كتر جیابونه‌وه، ساڵی 2006 شووی به كید رۆك كرد و له‌ویش جیابوه‌وه، پاشان دووجار شووی به ریك سۆلۆمۆن كرد، جارێكیان له 2007 و جاره‌كه‌ی دیكه‌ش له 2013.
PM:03:54:29/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 15352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت