ته‌رمی پێنج له خنكاوه‌كانی یه‌خته‌كه‌ی موسڵ دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی شاری موسڵ بڵاویانكرده‌وه كه ته‌رمی پێنج له‌و هاوڵاتیه خنكاوانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی نقومبونی یه‌خته‌كه‌یانه‌وه له روباری دیجه‌له‌دا گیانیانله‌ده‌ستدا.
سایتی سۆمه‌ریه نیوز به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكرده‌وه كه له‌ژێر پرده‌كانی چواره‌م و پێنجه‌می سه‌ر روباری دیجله له شاری موسڵ، ته‌رمی پێنج له‌و هاوڵاتیانه دۆزراونه‌ته‌وه كه ساڵی 2019 له‌ئاكامی نقومبونی یه‌ختێك خنكابوون.
له 21ی ئازاری 2019 یه‌ختێكی گه‌شتیاری له سه‌یرانگایه‌كی شاری موسڵ كه هاوڵاتیانی بۆ دورگه‌ی (ام الربیعین) له دارستانه‌كانی ئه‌و شاره ده‌گواسته‌وه، به‌هۆی زۆریی سه‌رنشینه‌كانیه‌وه نقوم بوو.
یه‌خته‌كه نزیكه‌ی 200 كه‌سی له‌سه‌ر بوو، به‌هۆی نقومبونییه‌وه 100 كه‌سیان خنكان كه زۆربه‌یان منداڵ بوون، رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق رایگه‌یاندبوو كه 56 سه‌رنشین بێ سه‌روشوێن بوون و 33 له نقومبوه‌كانیش رزگار كراون.
PM:11:57:24/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 6308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت