چه‌ند شایه‌تحاڵێك چۆنێتی دانانی كامێرای به‌رگدروه‌كه‌ی هه‌ولێر بۆ ژووری خۆگۆڕینی كچان و ژنان روون ده‌كه‌نه‌وه‌

‌چۆنێتی دانانی مۆبایلەکە

وێستگه‌ نیوزـ

له‌ شاری هه‌ولێر بەرگدروویەکی كامێرای بۆ ژووری خۆگۆڕینی ژنان و كچان داناوه‌، شایه‌تحاڵێك چۆنێتی دانانی كامێراكان ده‌گێڕێته‌وه‌ و دەڵێت کە یەکێک لە کچەکان لە ئاوێنەکەوە هەستی بە کامێرای ئەو مۆبایلە کردوە کە بەرگدروەکە بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆکان داینابوو.

شایته‌حاڵیك له‌ دوكانی به‌رگدروه‌كه‌دا له‌ شوێنی خۆگۆڕینی كچان و ژناندا وه‌ستاوه‌ و ده‌ڵێت كه‌ گوایه‌ شوێنه‌كه‌ داپۆشراوه‌، به‌ڵام به‌رگدروه‌كه‌ به‌ مۆبایل ڤیدیۆی كچان و ژنانی گرتوه‌ و كه‌لوپه‌لی به‌سه‌ردا داوه‌.

شایه‌تحاڵه‌كه‌ ده‌ڵێت كه‌ یه‌كێك له‌و كچانه‌ی سه‌ردانی كردوه‌، له‌كاتێكدا ته‌ماشای ئاوێنه‌كه‌ی كردوه‌، كامێرای مۆبایله‌كه‌ی بینیوه‌ و ئاشكرایكردوه‌، ده‌شڵێت كه‌ دیاره‌ ئه‌مه‌ كاری یه‌كه‌مجاری نییه‌ و به‌رگدروه‌كه‌ له‌سه‌ر ڤیدیۆ دایناوه‌ تا ڤیدیۆكانیان تۆمار بكات.

به‌وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كه‌ له‌ناو مۆبایلی به‌رگدروه‌كه‌دا، ڤیدیۆی ئه‌و كچه‌ی تێدا نه‌بووه‌ كه‌ كامێراكه‌ی ئاشكرا كردووه‌.

پێشتریش هۆگر عەزیز، وتەبێژی‌ پۆلیسی‌ هەولێر رایگه‌یاندبوو كه‌ به‌رگدروه‌كه‌یان دەستگیرکردووە، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ی سه‌ردانیان كردوه‌ تێبینیی ئه‌وه‌ی كردوه‌ كه‌ کامێرا لەژوری‌ خۆگۆڕین و تاقیکردنەوەی‌ جلوبەرگ هه‌یه‌.  

وتیشی‌ ئەو بەرگدرووە مۆبایلەکەی‌ خۆی‌ دانابوو بۆ ئەوەی‌ وێنەی‌ ئەو کچ و ژنانە بگرێت کە دەچنە دوکانەکەی‌ و جلوبەرگ تاقیدەکەنەوە و لەلایەن کچێکەوە کارەکە ئاشکراکراوە، ئاشكراشیكرد كه‌ به‌رگدرووه‌كه‌ خێزاندارە و خاوەنی‌ چوار منداڵە و بەپێی ماددەی‌ 402 لە یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ لێکۆڵینەوەی‌ لەگەڵدا دەکرێت.  

هۆگر عەزیز باسی‌ لەوەکرد، بەرگدروە دەستگیرکراوەکە لە لێکۆڵینەوەکاندا وتویەتی‌ کە ئەو کچەی‌ پێ جوان بووە، بۆیە حەزیکردووە ڤیدیۆی‌ تۆماربکات و وتیشی كه‌ ئەوە یەکەم حاڵەتی‌ لەو شێوەیەیە لە هەولێر تۆماربکرێت.  


PM:11:34:24/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 25264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت