عه‌دنان عوسمان له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه و گه‌ڕانه‌وه بۆناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه نیوزـ
له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی له گردی زه‌رگه‌ته‌ی مه‌كۆی سه‌ره‌كیی بزوتنه‌ویه گۆڕان، عه‌دنان عوسمان، وته‌بێژی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی بزوتنه‌وه‌كه رونكردنه‌وه‌یه‌كی دا رایگه‌یاند كه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو گۆڕان.
وێنه‌كه وا لێكدانه‌وه‌ی بۆ كرا كه عه‌دنان عوسمان گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و له‌وباره‌یه‌شه‌وه ناوبراو به ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "دەنگۆی گەڕانەوەم بە هەمان پۆستی پێشووم بۆ ناو بزوتنەوەی گۆڕان دوورە لە راستیەوە".
له وێنه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ عەدنان عوسمان خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه ناوبراو له‌گه‌ڵ لایەنگرێکی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەکە لە گردی زەرگەتە ده‌ركه‌وتوه.
له رۆژی یه‌كشه‌ممه 17ی كانونی دووه‌می 2021، هەریەکە
عەدنان عوسمان و شەماڵ عەبدولوەفا و دەرباز محەمەد لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی گۆران دەستیان لەکارکێشایەوە.
عەدنان عوسمان لە 14ی ئەیلولی 2019 وەك سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا و پاش ئەوەش بووە وتەبێژی رەسمی بزوتنەوەی گۆڕان.
PM:10:26:24/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 14644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت