ساڵانە 135 هەزار کەس لە ئێران تووشی شێرپەنجە دەبن
وێستگه نیوز-
سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشییە نەگوازراوەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایدهگهیهنێت، ساڵانە 135 هەزار کەس لە ئێران تووشی شێرپەنجە دەبن کە لەو ژمارە 52٪یان پیاون و 48٪یشیان ژنن.
ئەفشین ئوستوار، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشییە نەگوازراوەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگهیاند، دەرکەوتنی شێرپەنجە لە ئێران بەراورد بە وڵاتانی دیکە کەمترە، لە هەر 100 هەزار کەس لە پیاواندا 155 کەس، لە هەر 100 هەزار کەسیش لە ژناندا 128 کەس ساڵانە تووشی شێرپەنجە دەبن.
بهپێى وتهى ئەفشین ئوستوار، زۆرترین رێژەی شێرپەنجە لە 5 جۆری شێرپەنجەی مەمک، پرۆستات، ریخۆڵە، پێست و گەدەدان و لە ژنان و پیاوانیشدا شێرپەنجەی مەمک زۆرترین رێژەی تووشبووی هەیە.
ئوستوار ئاماژەی بەوەشكرد، 16٪ی هۆکاری مردن لە ئێراندا شێرپەنجەیە کە لەدوای مردنە کتوپڕەکان دووەم هۆکاری مردنە، ساڵانە نزیکەی 51 هەزار کەس بەهۆی شێرپەنجەوە دەمرن.
سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشییە نەگوازراوەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران باسی لەوەشکرد، لە 20 ساڵی داهاتوودا لەو وڵاتە رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە 115٪ زیاد دەکات و ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانیی بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی.
شێرپەنجە پڕتێچووترین نەخۆشیی جیهانە کە سەرەڕای کوشتنی وردەوردەی تووشبووان، هێندەی 30٪ بۆ 50٪ی داهاتی خێزانێکی مامناوەندی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان تێچووی هەیە.
PM:04:44:24/01/2021
ئهم بابهته 1940
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت