له سه‌ر رووباری سیروان به نایاسایی پاره له شۆفێران وه‌رده‌گیرێت
گوندی ژاڵەناو لەسەر رووباری سیروان.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
له سه‌ر رووباری سیروان خاوه‌ن غهسالهیهكی چه‌و و لم له‌به‌رانبه‌ر په‌ڕینه‌وه‌ی هه‌ر بارهه‌ڵگرێكی مه‌رزی پشته به‌سه‌ر ئه‌و پرده‌ی دروستی كردووه، بڕی پێنج هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن.
كه‌ریم عه‌لی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه سەردانی دادگای خانەقین/ قۆرەتووی كردووه، به‌مه‌به‌ستی تۆمارکردنی سکاڵا سەبارەت بە وەرگرتنی بڕی پێنج هەزار دینار بەدەر لە یاسا‌و رێنماییەکان لە شۆفێرانی بارهەڵگری مەرزی پشتە لە نزیک پردی مەیدانی سەر رووباری سیروان لە سنووری ناحیەی مەیدان لە لایەن خاوەن غەسالەیەکی چەولم و بە بیانووی ئەوەی شۆفێران بەسەر پردی غەسالەکەیدا تێدەپەڕن.
وتیشی: "نووسراوێك بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانیب گه‌رمیان هاتووه كه داوا ده‌كات پرده كۆنه‌كه به‌هۆی مه‌ترسییه‌وه به‌كار نه‌هێندرێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه ره‌واجی ئه‌م پرده نوێیه به‌رزببێته‌وه".
PM:04:00:24/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1016
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت