چیرۆکی ئەو قەناس بەدەستە بەریتانیایەی پێنج داعشی بە یەک فیشەک کوشت

‌وێنەی سەربازە بەریتانیەکە.. فۆتۆ: گێتی

وێستگە نیوز- هێڤار هیوا
سەربازێکی هێزێکی تایبەتی بەریتانی، بە یەک فیشەک توانی پێنج چەکداری داعش بکوژێت پاش ئەوەی فیشەکێک دەنێت بە سنگی چەکدارەکەوە و دەردەکەوێت خۆی بۆمبڕێژ کردووە و دەتەقێتەوە.


لە هەواڵێکی ماڵپەری دەیلی ستارسی بەریتانی هاتووە، مانگی تشرینی دووەمی 2020، قەناس بەدەستێکی بەریتانی لە یەکەی (SAS) پێنج داعشی بە یەک فیشەک کوشتووە لە پاش ئەوەی فیشەکێکی ناوە بە سەر سنگی چەکدارێکەوە، دەرکەوتووە پشتێنەی بۆمبڕێژکراوی لە خۆی بەستووە و بەهۆیەوە تەقیوەتەوە.

ئەو سەربازە بەریتانیە یەکێکە لە چەکە قەناسەکانی جۆری (Barrett .50)، ئەوەندە بەهێزە زیاتر بۆ بارهەڵگر و فرۆكە و ئۆتۆمبێل بەکاردێت، بە یەک فیشەک راستەوخۆ ئامانجەکەی تێکدەشکێنێت و مرۆڤەکە دەکوژێت.

ئەندامەکەی هێزە تایبەتەکە، ئەزمونی 20 ساڵی وەک قەناس بە دەست هەیە، دوای ئەوەی سەرجەم ئامادەکارییەکانی کردووە لە لایەنی خێرایی با و مەودای دورییەکە، بریاریداوە لە دووری 915 مەترەوە تەقە چەکدارەکەی داعش بکات و لە ئەنجامدا توانیویەتی فیشەکێک بنێ بە سنگی چەکدارەکەوە و چاوەڕێی ئەوە بووە بکەوێت بەڵام تەقیوەتەوە، دواتر بۆی دەرکەوتووە کە چەکدارەکە پشتێنەی بۆمب ڕێژکراوی بەکارهێناوە و فیشەکەکە بەر سنگی کەوتووە، بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە، پێنج چەکدار کوژراون.

هێزەکانی SAS بەریتانی لەگەل کوردەکان لە سوریا شەریان دەکرد دژی هێرشی داعش بۆ سەر گوندەکان و شوێنە هەستیارەکان. بە کەسانی راهێندراوی شارەزا ناسراون لە بواری سەربازی و نیشانەشكێنیدا.


PM:01:57:24/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 6116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت