نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهان
وێستگه نیوزـ
ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی كانوونی دووهمی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 55 دۆلار و 41 سەنته، بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش بە 52 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هۆکاری دابەزینی بەهای نەوت لەم هەفتەیەدا دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبونەوەیەکی سنورداری بەهای دۆلار بەرامبەر سەرجەم دراوەکانی دیکە و راگەیەنراوەکەی کۆمپانیای "Baker Hughes"ـی ئەمریکی تایبەت بەخزمەتگوزارییەکانی نەوت، کەرایگەیاندوە چالاکییەکانی پرۆسەی گەڕان بەدوای نەوت و غازی سروشتی لەئەمریکا دەستیپێکردوەتەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە رێژەی نەوت لە کۆگاکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبونەوە و لەکۆتایی هەفتەی رابردودا گەیشتە 4.4 مليۆن بەرمیل، ئەوەش 1.2 ملیۆن بەرمیل لەئاستی پێشبینییەکان زیاتر بوە.
لەوبارەیەوە تۆنی هیدریک شیکەرەوەی بازاری وزەی CHS بەئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندوە، زیادبونی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بەڕێژەیەکی بەرچاو هۆکاری سەرەکییە بۆ دابەزینی بەهای نەوت، بەوپێیەی بەرهەمهێنانی زیاتر و کەمبونەوەی رێژەی خواست بەهۆی مەترسی دوبارە سەرهەڵدانەوەی پەتای کۆرۆنا لەچین، وایکردوە رێژەی نەوت لەکۆگاکان بەڕێژەیەکی بەرچاو رو لەبەرزبونەوە بکات.
لە ساڵی 2020 خواست لەسەر نەوتی خاو بە رێژەی 30٪ دابەزی، ئەوەش بەهۆی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا، بەڵام لەگەڵ پەسهندکردنی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا، نرخی نەوت کەم کەم بەرزدەبێتەوە.
AM:08:20:24/01/2021
ئهم بابهته 2212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت