ئێران: ئەرکی بایدن هەڵگرتنی گەمارۆکانە لەسەر وڵاتەکەمان


وێستگەنیوز- هێڤار هیوا

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەرکی بایدن هەڵگرتنی گەمارۆکانە لەسەر وڵاتەکەمان، ئەگەر ئەو کارەش بکەن، ئەوان دەگەرێنەوە سەر میزی گفتوگۆ لە بارەی رێککەوتنی ئەتۆمیەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی میهری ئێرانی، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبونەوەیەکدا لەگەل بەرپرسانی باڵای ئێراندا رایگەیاندووە، ئەگەر ئەمریکا رێککەوتنی بوێت، ئێمە ئامادەین بەڵام مەرجی پێشوەختەمان هەیە. 

زەریف ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەندیک دەنگۆ هەیە سەبارەت بەوەی ئیدارەی نوێی جۆ بایدن، سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە هەوڵدایە بۆ رێککەوتنێکی نوێ لەگەل ئێران لەسەر پرسی ناوچەکە و موشەک، ئێمە وەک ئێران ئامادەین و ئاگادارن رێککەوتنێکی پتەومان هەیە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا کە خودی ئەمریکا دانەری بووە دەنگی لەسەر داوە، هەموو خاڵەکانیش لەو رێککەوتنەدا نوسراوە".

ئەو وەزیرە راشیگەیاند، رێککەوتنی ناوچەیی و موشەکی پەیوەندی بە رێککەوتنی ناوەکییەوە نیە و بابەتێکی جیاوازە.  

لە کۆتایدا جەختی کردەوە لەوەی، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا سزای زۆری خستە سەر ئێران کە هەندێکیان نوێ بوون، ئەرکی جۆ بایدن، سەرۆکی نوێیە کە ئەو سزایانە لەسەر ئێران هەڵبگرێت.

 لە ئەگەری هەڵگرتنی سزاکانیشدا، بە دڵنیاییەوە دەگەرێینەوە سەر مێزی گفتوگۆ سەبارەت بە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەمان.


PM:12:27:23/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت