یه‌كه‌م لێدوانی تره‌مپ دوای جێهێشتنی كۆشكی سپی
وێستگه نیوزـ
له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به پلانی داهاتووی، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا وتی " شتێك به شتێك ده‌كه‌ین به‌ڵام هێشتا كاتی نه‌هاتووه".
ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی واشنتن ئێگزامینز-ه‌وه له دۆناڵد تره‌مپ كرا و هه‌ر كه تره‌مپ به‌وجۆره وه‌ڵامی دایه‌وه، یه‌كێك له یاریده‌ده‌ره‌كانی كه هاوه‌ڵیی تره‌مپی ده‌كرد، گفتوگۆكه‌ی بڕی.
یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی تره‌مپ هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كیشی نه‌دا كه بۆچی كۆتایی به گفتوگۆكه هێناوه، ئایا نه‌یویستوه تره‌مپ پلانی داهاتوی ئاشكرا بكات یان وه‌ڵامه‌كه‌ی تره‌مپ نابه‌جێ بووه و نه‌یویستوه سه‌رۆكی پێشوو له‌وه‌زیاتر له‌سه‌ر پلانه‌كانی خۆی بڕوات.
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، تره‌مپ واشنتننی پایته‌ختی به‌ره‌و ولایه‌تی فلۆریدا به‌جیهێشت و وه‌ك سه‌رۆكی 45ه‌مینی ئه‌مریكا ئاماده‌ی مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربونی جۆ بایدن نه‌بوو كه بووه 46ه‌مین سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی.
AM:10:18:23/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت