ئاوی كوڵاوی بە پشتیا كرد
فۆتۆ: سکای نیوز
وێستگه نیوز ـ
دوای ئه‌وه‌ی پیاوێك له ناوچه‌یه‌كی توركیا له خه‌و هه‌ستا، هاوسه‌ره‌كه‌ی نانی به‌یانی بۆ برده سه‌ر جێگه‌كه‌ی به‌ڵام پیاوه‌كه‌ی ئاوی كوڵاوی كرد به پشتیدا.
بە گوێرەی هەواڵی دەیلی ستاری بەریتانی، هاوسەری پیاوه‌كه به‌ناوی روقایه كه تەمەنی 23 ساڵ بووه، نانی بەیانی هێناوە بۆ سەر جێگای هاوسەرەکەی، به‌ڵام بە شێوەیەکی تراژیدی کۆتایی پێهاتووە، ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی عەلی ئای-ی تەمەن 28 ساڵ، كه هاوسه‌ره ته‌مه‌ن 23 ساڵه‌كه‌یه ئاوی کوڵاوی به پشتیدا رشتووه و سووتاوه. به‌هۆی زۆری سووتانه‌كه‌یه‌وه دواتر گوازراوەته‌وە بۆ نەخۆشخانە.
بەپێی میدیا ناوخۆییەکان، روقایە وتوویه‌تی، کە نانی بەیانی بۆ مێردەکەی ئامادەکردوە بۆ ئەوەی لە جێگاکەیدا وەک سوپرایزێک خواردن بیخوات، بەڵام ئه‌و كاره‌ساته روویداوه.
PM:02:58:22/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 23780
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت