هاتوچۆی هەڵەبجە هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە
رێگایەکی هاتوچۆ لەهەڵەبجە
وێستگە نیوز- کامەران کەریم
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما له‌چەند كاتژمێری داهاتودا، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن ئەوەش بەئامانجی ئەوەی دوربن لەروداوی هاتوچۆ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئاگاداری شۆفێران ده‌كەنەوە به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه له‌كاتژمێره‌كانی داهاتودا ئه‌گه‌ری به‌ستنی شهقامو ڕێگه‌وبانه‌كان هه‌یه به‌تایبه‌ت ناوچه شاخاوییه‌كانی سنوری هەورامان وه‌ك (بیارە و تەوێڵە).
ئەوەش هاتووە، بۆیە داوا له‌شۆفێران ده‌كەن بۆکاری زۆر پێویست نەبێت سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه نه‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌ودا بۆ ئەوەی بەدوربن لە ڕوداوی هاتووچۆ.
لەشەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بەوهۆیەش لەژمارەیەک رێگەی سەرەکی ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی شۆفێران دروستبووە.
PM:08:42:21/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 3044
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت