عێراق بەفەرمی داعشی بەئەنجامدانی تەقینەوەكانی ئەمڕۆ تۆمەتباركرد

‌لیوا تەحسین خەفاجی

وێستگە نیوز-

بەرپرسێكی ئەمنی عێراق رایدەگەیەنێت، جێپەنجەی داعش دیارە بە تەقینەوەكانی گۆڕەپانی تەیەرانەوە لەناوەڕاستی بەغدا و لێكۆڵینەوەی زیاتریش لەڕووداوەكان بەردەوامە.  

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی سەركردایەتی پرۆسە هاوبەشەكان بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، تەقینەوەكانی مەیدانی (تەیەران) لە ناوەڕاستی شاری بەغدا جێ پەنجەی ڕێكخراوی داعشی پێوە دیارە و وتی "شێوازی تەقینەوەكە لەلایەن تیرۆرستانی داعش و قاعیدە و ڕێكخراوە تیرۆرستیەكانەوە بەكاردەهێنرێت و شێوازی كوشتن و برینداركردنی زۆرترین كەس بەكاردەهێنن".  

خەفاجی ڕونیكردوەتەوە، تەقینەوەكە لەڕێگەی كەسێكی ئاساییەوە كراوە و دوای ئەوەی خۆی كردوە بە نەخۆش و داوای هاوكاری كردووە، تەقینەوەكەی ئەنجامداوە، جەختیشی كردەوە، لێكۆڵینەوە و جوڵەی ئەمنی دەستیان پێكردووە بۆ ناسینەوەی ئەنجامدەران و لێپێچینەوە لەگەڵ ئەوانەی لەپشت تەقینەوەكانەوە بوون.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ھەردوو ناوچەی باب ئەلشەیخ و گۆڕەپانی تەیەران كە دەكەونە ناوچەی باب شەرقی لە شاری بەغدا، دوو تەقینەوەی خۆكوژی لە بازاڕی فرۆشتنی جلی كۆنە ناوچەیەكی قەرەباڵغە، روویاندا، بەپێ دوا ئاماری وەزراەتی تەندروستی عێراق 32 كەس گیانیان لە دەستدا و 110 برینداریشی لێكەوتەوە.


PM:07:20:21/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو