پارێزگاری سلێمانی: داهاتی سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ حكومەتی هەرێم


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

پارێزگاری سلێمانی پشتگیریان خۆیان بۆ پڕۆژەی لامەركەزی دارایی و كارگێڕی رادەگەیەنن و ئاشكراشی دەكەن كە داهاتی پارێزگاكە بۆ حكومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، ئەوان لەسەرەتاوە تائێستا لەگەڵ سیستەمی لامەركەزی كارگێڕی و دارایین بۆ هەرێمی كوردستان و پێیانوایە ئەم جۆرە سیستەمە لەحكومەتە خۆجێیەكان و یەكە كارگێڕییەكان خزمەتی زیاتر پێشكەش دەكات و گەندەڵی كەمتر دەكاتەوە، ئەرك و بەرپرسیارێتی لەسەر بنەمای داهات و دەسەڵات دابەش دەكات و رۆتین ناهێڵێت.

سەبارەت بەوەی زۆرجار دەوترێت  داهاتی پارێزگای سلێمانی ناگەڕێتەوە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەو بارەیەوە د.هەڤاڵ ئەبوبەكر وتی "داهات لەهەرێمی كوردستان و عێراقیش مەركەزییە و دەگەڕێتەوە بۆ حكومەتی هەرێم، لەبەرئەوەی یاسای وەزارەتی دارایی و كۆكردنەوەی داهات لەعێراق و كوردستان بەو شێوەیەیە، بەڵام بۆ بڕ و شێوازەكەی، دەبێت پرسیار لەحكومەتی هەرێم بكرێت".

ئەم هەفتەیە یەكێتی نیشتمانی كوردستان پڕۆژەی لامەركەزی بڵاوكردەوە كە دەیەوێت بۆ هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكرێت، هەر ئەم هەفتەیەش بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، ئەوان لەكۆتایی ساڵی رابردووەوە پڕۆژەی خۆیان بۆ سیستەمی لامەركەزی پێشكەشی حكومەتی هەرێم كردووە.


PM:05:49:21/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 15236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو