مسته‌فا كازمى ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى ئه‌منى به‌غدا ده‌گۆڕێت


وێستگە نیوز-

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، هەڕەشەی دوورخستنەوەی ئەو بەرپرسە ئەمنییانەی كردووە كە تەقینەوەكان لەسنوورەكانیان روودەدات و داواشی لەدەزگا هەواڵگریییەكان كردووە رێوشوێنە ئەمنییەكان توندتر بكەن.

ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویكردەوە، بەهۆی تەقینەوەكانی ئەمڕۆی شاری بەغدای پایتەختی عێراق، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، هەڕەشەی دوورخستنەوەی ئەو بەرپرسە ئەمنییانەی كردووە كە تەقینەوەكان لەسنوورەكانیان روودەدات و داواشی لەدەزگا هەواڵگریییەكان كردووە رێوشوێنە ئەمنییەكان توندتر بكەن.
 
كازمی داوایكردووە پەرە بەتوانا هەواڵگرییەكان بدرێت و بەرپرسانی ئەمنیش رێگە بەدووبارەبوونەوەی رووداوی هاوشێوەی ئەمڕۆ نەدەن.

ئەمڕۆ دوو تەقینەوەی خۆكوژی لەشاری بەغدا روویدا و بەو هۆیەشەوە دەیان كوژراو و برینداری لێكەوتەوە، بەڵام تائێستا ناسنامەی خۆكوژەكان ئاشكرا نەكراون.


PM:04:49:21/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت