حكومه‌تى عیراق خۆى ده‌دزێته‌وه‌ له‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوز-سروه‌ ئه‌حمه‌د
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى به‌رگرى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ داعشى له‌ پشته‌ و داعش كۆتایى نه‌هاتووه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد حكومه‌تى عیراق به‌تایبه‌تى سوپاى عیراق خۆى ده‌دزێته‌وه‌ له‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ى بۆشایى ئه‌منى تێدایه‌.

هه‌رێم كه‌مال ئاغا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى به‌رگرى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق به‌ وێستگه‌ نیوزى راگه‌یاند، گومان له‌وه‌دانیه‌ دیاره‌ ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ كارێكى تیرۆریستى چه‌كدارانى داعشه‌، پێشتر زانیارى هه‌بووه‌ كه‌ پێشتر خۆكوژ له‌ سنورى سوریا و عیراق ده‌رباز بووه‌ ، ئه‌مه‌ى ده‌گوزه‌رێ كارى تیرۆریستییه‌.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ بونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، چالاكییه‌كانى چه‌كدارانى داعش زیادى كردووه‌، ئه‌مریكا قوربانى زۆرى داوه‌ له‌ شه‌ڕه‌كانى عیراق ئه‌گه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكا نه‌بوایه‌ شه‌ڕى داعش شه‌ڕێكى ئاسان نه‌بوو، ئه‌وه‌ بێمانایه‌ بوترێ ئه‌مریكاى له‌ پشته‌، ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندى به‌ هێزى ئه‌مریكاوه‌ نیه‌، بونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى عیراق بووه‌، بۆ هاریكارى عیراق هاتووه‌ ئه‌مریكا خۆى مه‌به‌ستێتى هێزه‌كانى له‌ عیراق كه‌مبكاته‌وه‌ پێویستیان به‌وه‌ نیه‌ هێزى زۆریان له‌ عیراقدا هه‌بێت .

ده‌رباره‌ى چالاكییه‌كانى چه‌كدارانى داعش و بونى داعش له‌ ناوچه‌كه‌ راشیگه‌یاند، تا ئێستا داعش له‌ عیراق كۆتایى نه‌هاتووه‌، له‌ چه‌ندین شوێنى عیراق باره‌گا و چالاكیان هه‌یه.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ بونى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ به‌ پێویست ده‌زانێت و ده‌شڵێت"‌ پێویستیان به‌وه‌ ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ له‌و شوێنانه‌ هه‌بێت، هاریكار بێت به‌ تایبه‌ت ئه‌و بۆشاییه‌ى كه‌ له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عیراقدایه‌، كه‌ بڕیار بوو پڕبكرێته‌وه‌، به‌ مه‌به‌ست سوپاى عیراقى نایه‌وێت له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامى ئه‌وه‌یه‌ چالاكى داعش زۆربێت له‌و ناوچانه‌.

زۆرى سوپاى جۆراو جۆر نه‌بونى هه‌ماهه‌نگى له‌ نێوان هێزه‌ جۆربه‌جۆره‌كانى عیراق "به‌خراپ ده‌زانێت" و ده‌ڵێت" كه‌س خۆى به‌ به‌رپرسى كه‌س نازانێت له‌سه‌ر هه‌ر روداوێك كه‌ روده‌دات، ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ به‌غدا نیه‌ به‌ڵكو له‌ هه‌موو شاره‌كان وایه"‌.

له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌وناوچانه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ رونیكرده‌وه‌،  هه‌رچه‌نده‌ له‌ چوارچێوه‌ى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش كراوه‌ته‌وه،‌ به‌ڵام نابێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى زیان به‌ ئاسایشى وڵات نه‌گه‌یه‌نێت، سه‌ركردایه‌تى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش ده‌بوایه‌ چاره‌سه‌رى كردبێ، بڕیار وابوو له‌ نیوان هێزى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عیراق ئه‌م بۆشاییه‌ پڕبكرێته‌وه‌، له‌ كاتێكدا چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ كراوه‌ چه‌ندین لیژنه‌ دروستكراوه‌، ته‌نانه‌ت 500 كیلۆمه‌تریش روپێوكراوه‌ له‌ (كه‌ركوك، دیاله‌)، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا خۆدزینه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى عیراق به‌تایبه‌تى هێزه‌كانى سوپاى عیراق، پێشمه‌رگه‌ چۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ كاتێكدا حكومه‌تى عیراقى به‌ تایبه‌ت سوپاى عیراق خۆى ده‌دزێته‌وه‌. 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هەردوو ناوچەی باب ئەلشەیخ و گۆڕەپانی تەیەران كە دەكەونە ناوچەی باب شەرقی لە شاری بەغدا، دوو تەقینەوەی خۆكوژی لە بازاڕی فرۆشتنی جلی كۆنە ناوچەیەكی قەرەباڵغە، روویاندا.


PM:03:39:21/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 2124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت