تره‌مپ ده‌زگای‌ پاراستنی‌ نهێنی‌ به‌ پاسه‌وانیكردنی‌ به‌رده‌وامی‌ چه‌ند كه‌سێك راسپاردووه‌


وێستگەنیوز- هێڤار هیوا
بەر لە چەند رۆژێک لە کۆتایی هاتنی دەسەڵاتەکەی، دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا فەرمانی کردووە بە دانانی پاسەوان و دابینکردنی باشترین پاسەوانی جیهانی، بۆ ماوەی شەش مانگ زیاتر لە ماوەی یاسایی بۆ خێزان و چەند کەسێک لە بەرپرسە باڵاکانی ئیدارەی حکومەتەکەی.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست کە ماڵپەری ئەلعەرەبیە ناوەرۆکەکەی بڵاوکردۆتەوە، دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەر لە چەند رۆژێک لە جێهێشتنی کۆشکی سپی، فەرمانی بە دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی کردووە بە پاسەوانی کردنی چەند کەسێک کە هەندێکیان پێچه‌وانه‌ی‌ یاسایه‌.

ترەمپ فەرمانی کردووە بە پاراستنی هەموو ئەندامانی خێزانەکەی بە توندترین شێوە، هەروەها سێ لە بەرپرسە باڵاکانی ئیدارەی پێشووی حکومەتەکەی بۆ ماوەی شەش مانگی زیاتر لە ماوەی یاسایی.  

سێ بەرپرسە باڵاکە برتیین هه‌ریه‌ك له‌( ستیڤن منوچین، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، مارک میدۆز، سەرۆک ئەرکانی پێشوو، هەورەها رۆبێرت دی ئۆبراین، راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی ئەو وڵات).

بەپێی یاسای فیدراڵی ئەمریکا، تەنها ترەمپ و مێلانیای هاوسەری مافی ئەوەیان هەیە بە درێژایی ژیانیان پاسەوانیان لێبکرێت لە لایەن دەزگای خزمەتگوزاری نهێنیەوە، لە پاش جێهێشتنی پۆستەکانیان، هەروەها کورەکەیان کە تەمەنی 14 ساڵە پارێزگاری لێدەکرێت تا تەمەنی دەگاتە 16 ساڵ.

لە هەمان کاتدا، (مایک پێنس، جێگری پێشووی سەرۆک، کارین پێنسی، هاوسەری) بە هەمان شێوە بە درێژایی ژیانیان پاسەوانی تایبەتیان بۆ دابین دەکرێت.

یاسای ئەمریکا ئەو مافە دەدات بە سەرۆک، کە فەرمانی دانانی پاسەوان بکات بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت، هەرچەندە ترەمپ دەسەڵاتی کۆتایی پێهاتووە، بەڵام داوای شەش مانگی زیاتر لە ماوەی یاسایی دەکات بۆ ئەو چەند بەرپرسە، ئەمەش پێشێلکردنی یاسایە و ناتوانێ ئەو فەرمانە بۆ ئەو کەسانە دەربکات.


PM:01:27:21/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 3732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت