شاره‌زایه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر فالح فەیاز به‌ پێویست ده‌زانێت

‌فالح فەیاز

وێستگە نیوز- ‌هێڤار هیوا
شارەزایەکی بواری سەربازی ئەمریکی لە وتارێکیدا رایگەیاندووە، پێویستە ئەمریکا و ئیدارەی نوێ سزای زیاتر بەسەر فالح فەیاز، سەرکردەی حەشدی شەعبی بسەپێنێت، هۆکاری گرنگیش هەیە بۆ ئەو سزایانە کە گرنگترینیان پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە.


مایکل نایتس'ی ئەمریکی، شارەزای بواری سەربازی و پاراستن لە عیراق و ئێران، لە وتارێکدا کە لە پەیمانگای واشنتۆن بۆ لێکۆڵینەوە لە خۆرهەڵاتی ناوەراست بڵاوبوه‌تەوە نووسیویەتی، پێویستە ئەمریکا و ئیدارەی نوێی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، سزای زیاتر بەسەر فالح فەیاز، سەرکردەی حەشدی شەعبی بسەپێنێت.

ئەو نووسەرە ئەمریکییە دەڵێت، ئەو قسانەی هۆکاری تەواوی لە پشتەوەیە و بەڵگەی تەواویان هەیە کە ئەو سەرکردەیە ئاگادارە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و زیادکردنی سزاکانیش هۆکار دەبن بۆ کەمبوونەوەی توندوتیژییەکان دژ بە خەڵکی سڤیلی عیراق.

لە تویتێکیشدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر، جەیک سولیڤان، راوێژکاری نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاندووە، فالح فەیاز لە خۆپیشاندانەکانی 2019ی عیراق فەرمانی کردووە تەقە لە خۆپیشاندەران بکرێت و تۆمەتبارە بە کوشتنی زیاتر لە 500 کەس و بریندارکردنی هەزاران کەس، بەڵگەی تەواوەتیشمان هەیە و رێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانیش ئەم وتانەم پشتراست دەکەنەوە.

فالح فەیاز سەرکردەیەکی عیراقیە و چەندین پۆستی باڵای وەرگرتووە لە ماوەی ژیانی سیاسیدا لەوانە، راویژکار و لە پاشان بەرپرسی ئاسایشی نیشتیمانی عیراقی، هەروەها یەکێکە لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی.


AM:11:36:21/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت