له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربونیدا له‌ كۆشك، بایدن 17 بڕیاری واژوو كرد

‌بایدن لەکاتی واژووکردنی بڕیارەکاندا

وێستگه‌ نیوزـ

دوای سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی 17 بڕیاری واژوو كرد كه‌ میدیاكان به‌ گرنگی ده‌زانن، بایدن چه‌ند بڕیارێكی دۆناڵد تره‌مپیشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ دوای ماوەیەکی کورت لەگەڵ گەیشتنی بۆ کۆشکی سپی، جۆ بایدن، سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا دەستبەجێ 17 بڕیاری گرنگی واژوو کرد، یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاریَكی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی پـێشوو بوو كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ قەدەغەکردنی هاتنی هاوڵاتیانی هەڵگری پاسپـۆرتی حەوت وڵات بۆ ئەمریکا.

ئه‌و وڵاتانه‌ی تره‌مپ خستبوونیه‌ لیستی قه‌ده‌غه‌كه‌وه‌ بریتیبوون لە عیراق، ئێران، سوریا، سودان، سۆماڵ، یەمەن ، لیبیا و بایدن ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كانی دیكه‌ی بایدن كه‌ به‌ گرنگ ده‌زانرێت، گەڕانەوەی ئەمریکایه‌ بۆ ناو ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا بڕیاریدا كه‌ دکتۆر فاوچی ببێتە سەرۆکی وه‌فدی وه‌فدی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئەو ڕێکخراوە. 

له‌ بڕیاره‌ گرنگه‌كانی دیكه‌ی بایدن كه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیارێكی تره‌مپه‌، ڕاگرتنی بنیادنانی دیواری سەر سنوری نێوان ئەمریکا و مەکسیکه‌، بایدن بڕیاریشی دا كه‌ واشنتن بۆ ڕێکەوتننامەی پاریسی تایبەت بە کەشوهەوا بگه‌ڕێته‌وه‌ و كه‌ به‌ بڕیاری تره‌مپ لێی هاتبووه‌ ده‌ره‌وه‌.

ئه‌وه‌ی تائێستا بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكایه‌ بۆ رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران كه‌ تره‌مپ هه‌ڵیوه‌شاندبوه‌وه‌، پرسێكی دیكه‌ش كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تره‌مپ بڕیاری له‌سه‌ر بدات گفتوگۆكانی ئه‌مریكا و كۆریای باكوره‌، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی هێشتا سیاسه‌تی بایدن به‌رامبه‌ر عیراق و سوریا و كێشه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست روون نه‌بووه‌ته‌وه‌.


AM:11:05:21/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 3324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت