بایدن ئاسه‌واره‌كانی تره‌مپی له نوسینگه‌ی كۆشكی سپی سڕییه‌وه
جۆ بایدن، سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریك
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا گۆڕانكاریی له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له كۆشكی سپی كرد و ئاسه‌واره‌كانی سه‌رۆكی پێشووی سڕییه‌وه، له یه‌كه‌م فه‌رمانی دژبه كۆرۆناشدا فه‌رمانبه‌رانی كۆشكی پابه‌ند كرد ده‌بێت ماسك ببه‌ستن.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا له‌دوای سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونی نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی له كۆشكی سپی رێكخسته‌وه و وێنه‌ی چه‌ند سه‌رۆك و سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی بۆ نوسینگه‌كه‌ی زیاد كرد و هه‌ڵیواسین.
بایدن له به‌رامبه‌ر نوسینگه‌كه‌ی خۆی، وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی فرانكلین رۆزفیڵت، سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكای هه‌ڵواسی كه یه‌كێك بووه له‌و سه‌رۆكانه‌ی كه ئه‌مریكای له چه‌ندین قه‌یران رزگار كردوه، هاوكات وێنه‌كه‌ی ئاندرۆ جاكسۆن، سه‌رۆكی پێشوتری لابرد كه دۆناڵد تره‌مپ داینابوو، تره‌مپ جاكسۆنی به پێشه‌نگی خۆی ده‌زانی.
سه‌رۆكی نوێ له نوسینگه‌كه‌یدا چه‌ند رێكخستنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی كرد، له‌وانه وێنه‌ی هه‌ریه‌ك له تۆماس جیڤرسۆن، سه‌رۆكی پێشوتر و ئه‌لێكسانده‌ر هامڵتۆن، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی پێشوتری خسته‌وه پاڵ یه‌كتر كه پێشتر و له‌كاتی تره‌مپدا دژبه یه‌كتر دانرابوون، بایدن ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه‌ی وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئاشته‌وایی و نزیككردنه‌وه‌ی بۆچونه جیاوازه‌كان كرد كه پێشتر هه‌ردوو ناوبراو بۆچونیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا نه‌بووه.
له‌و گۆڕانكارییانه‌ی دیكه‌ش كه بایدن كردویه‌تین زیادكردنی په‌یكه‌ری مارتن لۆسه‌ر كینگ جونیه‌ر و رۆبه‌رت كه‌نه‌دی بووه له نزیك ئاگردانی نوسینگه‌كه‌ی كۆشك و دانانی په‌یكه‌ری چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه كه رۆڵیان له مێژووی ئه‌مریكادا هه‌بووه، له‌وانه، سیزار چاڤێز، چالاكوانی بواری كرێكاران و رۆزا پاركس، خانمه چالاكوانی مه‌ده‌نی و ئالیانور رۆزفیڵت، هاوسه‌ری فرانكلین رۆزفیڵت، سه‌رۆكی پێشووتر.
بایدن چه‌ند په‌یكه‌رێكی هه‌ڵكۆڵدراوی دیكه‌شی داناوه كه ئاماژه بۆ خێڵێكی ره‌سه‌نی كیشوه‌ری ئه‌مریكا ده‌كات له‌گه‌ڵ په‌یكه‌رێكی دیكه كه ئاماژه به گرنگیی ئاڵای وڵات ده‌كات و ئاڵاكه‌ی هی سه‌رده‌می بنجامین فرانكلینه كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا.
له یه‌كه‌م فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌شیدا سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا، جۆ بایدن فه‌رمانی ده‌ركرد كه ده‌بێت فه‌رمانبه‌رانی كۆشكی سپی ماسك ببه‌ستن و دووریی كۆمه‌ڵایه‌تیی نێوانیان بپارێزن و پڕۆگرامێكیش په‌ره پێ بدرێت بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره فیدڕاڵییانه‌ی كه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن.
AM:10:10:21/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت