پڕ خوێنەرترین مانشێتەکانی ئەمرۆ


وێستگە نیوز- هێڤار هیوا
گرنگترین مانشێت و بابەتەکانی ئەمرۆ لە ماڵپەر و وێبسایتە جیهانییەکانەوە.


ماڵپەری ئەسۆشیەیتد پرێس گرنگترین مانشێتی تایبەت کردووە بە ئاڵوگۆرکردنی دەسەڵات لە نێوان دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و جۆ بایدنی سەرۆکی تازە هەڵبژێردراو.

رۆژنامەکە نوسیویەتی، بایدن لەناو ئەو هەموو قەیرانەدا دەسەڵات وەردەگرێت
سەرباری مەترسییەکانی دروستبوونی گرژی و ئالۆزی لە نێوان لایەنگرانی ترەمپ و بایدن'دا، ئەمرۆ چوارشەممە ترەمپ کۆتایی بە دەسەڵاتی دێت و ئیدارەی نوێی ئەمریکا دەست بە کار دەبێت.

ماڵپەری سی ئێن ئێن، پۆلیس تابلۆیەکی 500 ساڵەی دزراوی لیۆناردۆ داڤینچی دەگەرێنێتەوە
مالپه‌ره‌كه‌ نووسیویه‌تی: پۆلیسی ئیتالیا هەستاوە بە گێرانەوەی تابلۆیەکی سەدەی 16 کە بە گرانترین تابلۆی لیۆناردۆ داڤینچی دادەنرێت لە مێژوودا.

ئەو تابلۆیە لە مۆزەخانەیەکی ناپۆلی ئەو وڵاتە دزرابوو، بەڵام لە کۆتاییدا پۆلیس توانی بیگەڕێنێتەوە.

ماڵپەری ئەلعەرەبیە: ڤایرۆسە نوێیەکە 60 وڵاتی جیهانی گرتوه‌تەوە

به‌پێی ماڵپه‌ری ئه‌لعه‌ره‌بیه‌، زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن ڤایرۆسە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا، گەشتوه‌تە زیاتر لە 60 وڵاتی جیهان، پێشبینیش دەکرێت زۆر لە جۆرەکەی دیکەی کۆرۆنا مەترسیدارتر بێت.

فرانس 24 ئاماژەی بە کێشەیەکی گەورەی ئەمریکا کردووە سەبارەت بە کێشەی رەگەزپەرستی لەو وڵاتەدا.

مانشێتەکە دەڵێت: ئایا جۆ بایدن و کامالا هاریس گۆرانکاری دروست دەکەن لەسەر کێشەی ژیانی رەشپێستەکان؟
لە پاش ئەوەی بۆ ماوەی چوار ساڵ، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشوو وەک رەگەزپەرست مامەڵەی دەکرد، لە ئێستادا زۆرینەی خەڵکی چاویان لەسەر هاتنی دەسەڵاتی نوێی ئەمریکایە و دەیانەوێت بزانن ئایا جۆ بایدن، سەرۆکی نوێ و کامالا هاریسی جێگری دەتوانن گۆرانکاری دروستبکەن و ببنە هاوکارێک بۆ باشترکردنی ژیانی رەشپێستەکان.


PM:02:02:20/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت