پۆمپیۆ: لەسەر کۆمەڵکوژی مسوڵمانانی ئیگۆر دەبێت لێپرسینەوەی لە چین بکرێت

‌مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کۆمەڵکوژی مسوڵمانانی ئیگۆر تاوانی دژی مرۆڤایەتییە و لەسەر ئەوە دەبێت لێپرسینەوە لە وڵاتی چین بکرێت.


مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، "چین کۆمەڵکوژی و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە شینگ یانگ ئەنجام دەدات، لە بە ئامانجگرتنی موسوڵمانانی ئیگۆر و ئەندامانی کەمینە ئایینیەکانی دیکە."

پۆمپیۆ دەشڵێت، "دەبێت لێپرسینەوە لە چین و پارتی کۆمۆنیستی چین بکرێت لەسەر ئەو کۆمەڵکوژییە."

حکومەتی چین ماوەی چەند ساڵێکە رێوشوێنی بەرامبەر بە مسوڵمانانی ئیگۆری وڵاتەکەی گرتووەتەبەر، کە میدیاکانی جیهان بە رێوشوێنی 'توند' ناویدەبەن، پاساوی ئەو هەنگاوەشی ئەوەیە نایەوێت لەنێو موسڵمانانی ئەو وڵاتەدا کەسانی توندڕەو دروستببن.


AM:09:02:20/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو