سامی حه‌داد، دیارترین بێژه‌ری ئێزگه‌ی بی بی سی كۆچی دوایی كرد
سامی حه‌داد
وێستگه نیوزـ
سامی حه‌داد، میدیاكار و ناوێكی دیاری ناو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و یه‌كێك له بێژه‌ره دیار و دێرینه‌كانی به‌شی عه‌ره‌بی له ئێزگه‌ی بی بی سی له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا كۆچی دوایی كرد.
سامی حه‌داد كه له ساڵی 1939 له ئوردن له‌دایكبووه له ساڵی 1961 له ئێزگه‌ی ئوردن ده‌ستی به‌كاری بێژه‌ری كرد و دواتر و له ساڵی 1964 چووه به‌شی عه‌ره‌بیی ئێزگه‌ی بی بی سی به‌ریتانی و له‌وێ درێژه‌ی به‌كاری میدیایی دا.
له ساڵی 1968 دوباره حه‌داد گه‌ڕایه‌وه عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن و له ته‌له‌فزیۆنی وڵاته‌كه‌ی بوو به بێژه‌ر، سێ ساڵ دواتر و له ساڵی 1971 چووه‌وه ئێزگه‌ی بی بی سی و له ساڵی 1978 بوو به سه‌رۆكی به‌شی هه‌واڵی سیاسی له ئێزگه‌كه و دوای ده‌ستپێكردن له یه‌كه‌م په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی وه‌ك كه‌ناڵێكی ئاسمانی كه له ساڵی 1994 ده‌ستیپێكرد، سامی حه‌داد چووه كه‌ناڵه‌كه و به‌رنامه‌ی (ما ورا‌ء الخبر)ی پێشكه‌ش كرد.
له‌میانی كاركردنیدا له ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی، سامی حه‌داد چه‌ندین كه‌سایه‌تیی ناو دنیای سیاسه‌تی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دواندووه، له‌وانه شا حسێن بن ته‌لال، پادشای ئوردن و شا حه‌سه‌نی دووه‌م، پادشای مه‌غریب و حوسنی موباره‌ك، سه‌رۆكی كۆچكردوی میسر و یاسر عه‌ره‌فات، سه‌رۆكی كۆچكردوی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین و موعه‌مه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی پێشی لیبیا.
حه‌داد له‌دوای دامه‌زراندنی كه‌ناڵی جزیره، چووه شاری ده‌وحه و په‌یوه‌ندیی به كه‌ناڵه‌كه‌وه كرد و دواتر چوه‌وه له‌نده‌ن و له‌وێوه بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ به‌رنامه‌ی (اكثر من رأی) پێشكه‌ش كرد و به‌رده‌وام بوو تا وه‌ستانی به‌رنامه‌كه له ساڵی 2009.
AM:01:01:20/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 5460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت