ئێران سزای به‌سه‌ر تره‌مپدا سه‌پاند
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سزای به‌سه‌ر دۆناڵ تره‌مپ و مایك پۆمپیۆ و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكادا سه‌پاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سزای به‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا و مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه و ستیڤن مونشن، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند.
سزاكانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ریه‌ك مارك ئسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگریی پێشووی ئه‌مریكا و جینا هاسپڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری و جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشووی تره‌مپ و براین هووك، نێردراوی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران هاتووه كه سزاكان ده‌یانگرێته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه كه تره‌مپ و ئه‌و به‌رپرسانه‌ی دیكه‌ی ئه‌مریكا "رۆڵیان له‌كاری تیرۆرستی و دژایه‌تیكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران‌دا هه‌بووه".
PM:10:16:19/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت