کۆرۆنا رێگر نەبووە لە گەشەسەندنی ئابووری چین
وێستگەنیوز- هێڤار هیوا
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵی 2020 بووە هۆکاری داروخانی ئابووری زۆرێک لە وڵاتانی جیهان، بەڵام بهپیچهوانهی ههموو ئهو وڵاتانهوه، ئابووریی چین گەشەسەندنی بەخۆیەوە بینیوە.
سەرباری ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە هۆکاری دارمانی ئابووریی زۆرێک لە وڵاتانی جیهان، بەڵام بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی (ئار تی نیوس)ی روسی، چین توانیویەتی ئاستی ئابووری وڵاتەکەی بە رێژەی %2.3 لە ساڵی 2020دا زیاد بکات.
لە راگەیەندراوێکدا، نوسینگەی نیشتیمانی چین بۆ سەرژمێری رایگەیاندووە، "کۆرۆنا نەیتوانیوە ببێتە رێگر لە گەشەسەندنی ئابووری وڵاتەکەمان و ساڵی رابردوو داهاتی ناوخۆی وڵاتەکەمان بە رێژەی %6.5 بەرزبۆتەوە، رێستۆرانت و بەشەکانی دیکە داخران و لە کار کەوتن، بەڵام فرۆشتنی کاڵا بە رێگای ئۆنلاین ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد".
لە سەرەتای ساڵی 2020، بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی بە هەموو جیهاندا، رێژەیەکی زۆر لە وڵاتان روبەرووی قەیرانی دارایی بونەوە، بە تایبەت ئەو وڵاتانەی کە زیاتر پشتیان بە نەوت بەستبوو، بەڵام ئابووری چین بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی بە تایبەت بەهۆی فرۆشتن لە رێگای ئۆنلاین و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆییەوە.
PM:03:05:18/01/2021
ئهم بابهته 3156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت