هێلین ئاوات ده‌ستگیر كرا


وێستگه‌ نیوزـ

هێلین ئاوات، ئەو کچە مۆدێلەی کە لەگرتەڤیدیۆییەکدا ماتۆڕسکیلێک بەناوی هونەرمەند کەریم کابان ناودەبات له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانییه‌وه‌ دەستگیرکرا.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی بە سایتی ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ لەسەر سکاڵای سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان "هێلین ئاوات" دەستگیرکراوە، وتیشی ئەو کچە مۆدێلە بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بەندکراوە تا ئەو کاتەی دۆسییەکەی رەوانەی دادگا دەکرێت و دادوەر دەیبینێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا گرتەڤیدیۆییەک بڵاوبووەوە کە تاییدا کچە مۆدێلێک، هونەرمەندی کۆچکردوو کەریم کابان بە ناوی ماتۆڕسکیلێکەوە ناودەبات، بەر لە دەستگیرکردنیشی لە گرتە ڤیدیۆیەکی دیکەدا داوای لێبوردنی کردووە و وتوویەتی کە هەڵە تێگەیشتن بووە.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکەش ژمارەیەک لە هونەرمەندانی شاری سلێمانی کەمپینێکی واژۆکۆکردنەوەیان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان راگەیاند، لە کەمپینەکەشدا داوای لێپرسینەوەی یاسایی بەرامبەر ئەو کچە مۆدێلە کرا کە ئەو هونەرمەندەی بەناوی ماتۆڕسکیلێکەوە ناوهێناوە.

لە کەمپینەکەدا داوا کراوە، رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسە بگیرێتە بەر و داوای لێبوردن لە بنەماڵەو هاوڵاتیانی کوردستان بکات.


PM:10:24:17/01/2021




















ئه‌م بابه‌ته 22160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو