وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
عەدنان عوسمان
وێستگه نیوزـ
عەدنان عوسمان دەستی لە ئەندامێتی خانەی راپەڕاندن و وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان كێشایەوە و له نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت " ئاراستەو ئیدارەدانی بزوتنەوەکە گەیشتۆتە دۆخێک نەئەتوانم تیایدا بەشدار بم".
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، عه‌دنان عوسمان ده‌قی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ئاراسته‌ی رای گشتی كردوه و ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه له مانگی 9ی ساڵی رابردوو ویستویه‌تی ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت به فشاری هاوڕێكانی و به‌ڵێنی هه‌ندێك هه‌نگاو ناچار كراوه دان به‌خۆیدا بگرێت.
له نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا، وته‌بێژه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نوسیویه‌تی "ئاراستەو ئیدارەدانی بزوتنەوەکە گەیشتۆتە دۆخێک نەئەتوانم تیایدا بەشدار بم و نە توانای بەرگری لێکردنیم هەیە.هەر بۆیە بەناچاری و دڵێکی پڕ حەسرەتەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لەئەندامێتی خانەو وتەبێژی بزوتنەوەکە رائەگەیەنم."
عه‌دنان عوسمان باسی له‌وه‌شكردوه كه پێشتر لە 14-9-2020 دوای ساڵێک لەکارکردنی لەخانەی راپه‌ڕاندن،دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی خانەو لە 1-10-2020 پێشکەشی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کردوه.
بەڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت بەهۆی فشاری دڵسۆزان و هاوڕێیان وبەڵێنی هەندێ هەنگاو،ناچارکرام دان بەخۆمدا بگرم. لەئێستادا بۆ ئەوەی چیتر هۆکاری سەرئێشە بۆ خۆم وئەوان نەبم، دوابڕیاری کۆتایی خۆم دا".
دەقی دەست لەکار کێشانەوەکەی عەدنان عوسمان لە 14-9-2020
PM:08:40:17/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 5012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت