گروپى سۆفیا شوێنى بۆمنداڵه‌كانى ئافره‌ته‌ شێلم فرۆشه‌كه‌ دابین كرد


وێستگه‌ نیوز-
گروپى سۆفیا له‌ سلێمانى، دوو منداڵه‌كه‌ى ئافره‌ته‌ شێلم فرۆشه‌كه‌ى سلێمانیان برده‌ شوێنێكى تایبه‌ت به‌منداڵان، به‌رپرسى گروپى سۆفیاش ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد له‌ هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ى كارێك بۆ دایكى دوومنداڵه‌كه‌.

دایكێك له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌ بچووكه‌كه‌ى به‌سه‌رماى زستان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانى سلێمانى بۆ بژێوى ژیانى له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌یه‌ك شێلم ده‌فرۆشێت، كاركردنى ئه‌م دایكه‌ وایكرد وێنه‌كانى له‌چاوى هاوڵاتیان ببێته‌ جێگه‌ى سه‌رنج، كاردانه‌وه‌ى دروست كرد له‌ تۆڕه ‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.

كاتێك پارێزه‌رێك ئه‌م وێنانه‌ ده‌بینێت بێده‌نگ نابێت و پێناسه‌ى ئازایه‌تى و به‌هێزى و كۆڵنه‌دانى دایكێك ده‌یهێنێته‌ گۆ وایلێده‌كات له‌ نزیكه‌وه‌ بیبینێت، پارێزه‌ر له‌نجه‌ خاوێ، به‌رپرس و دامه‌زرێنه‌رى گروپى سۆفیا له‌ شارى سلێمانى وه‌ك ده‌ڵێت" با چاومان لە یەكتر بێت و دەستی سۆزمان بە ژیانی یەكترەوە بێت. ئەم ھەموو قورسی و ناعەدالەتیە بە  تەنھا تەحەمول ناكرێت، 21 ڕۆژ پێش ئێستا لە ڕێگای فۆتۆیەكەوە زۆربەمان بە شێوازی ژیان و شێوازی کارکردنی بەھرە خانی جوان غەمگین بووین.

له‌نجه‌ خاوێ، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، لە ڕۆژە ساردەكان كاری شێلمفرۆشی دەكرد، دوو  منداڵه‌كه‌ى لە تەنیشتەوە بوو. 

كاركردنى به‌هره‌ راى جیاوازى به‌دواى خۆى هێنا هه‌ندێكى دڵته‌نگ كرد، هه‌ندێكیشى هاوسۆز كرد كه‌ ده‌یانوت" ژنان نابێت ئەم كارە قورسە بكەن، بەشێكیش بەس جنێویان بە دونیا و وڵات دەدا. وه‌ك له‌نجه‌ ده‌ڵێت"ھەندێكیش وەك ھەموو كات خەتاكەیان دەخستە ئەستۆی كەسانێكی دیکە و خۆیان لە بەرپرسیارێتی دەدزییەوە.

له‌نجه‌ ته‌واوى 21 رۆژ وێنه‌كه‌ى له‌ خه‌یاڵ بوو، له‌ ناخه‌وه‌ هه‌ستى به‌ سه‌رماى كچه‌ بچكۆلانه‌كه‌ى ئه‌م دایكه‌ ده‌كرد. 

له‌نجه‌ له‌بیركردنه‌وه‌ نه‌وه‌ستا له‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ وێنه‌ى دایك و دوو منداڵ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌ هاورێیانى له‌ گروپى (كۆمه‌ڵه‌ى سۆفیا) كۆمه‌ڵه‌ى سۆفیا منداڵه‌كانى به‌هره‌ى ئازایان برده‌ شوێنێكى تایبه‌ت به‌ منداڵان، بۆ ئه‌وه‌ى دایكیان به‌ مه‌ردانه‌ له‌سه‌ر شه‌قام شێلم بفرۆشێت و ره‌نج بكێشێت.

به‌هره‌ خاوه‌نى دوو منداڵه‌كه‌ى به‌ناوه‌كانى شه‌مامه‌ و شاد كه‌ ته‌مه‌نیان چوار ساڵ و پێنج ساڵه‌.وه‌ك له‌نجه‌ ده‌ڵێت" كاركردنى ئەو خاتوونە شانازییە، ئەوەی دەبێت خەممان بێت منداڵە بچووكەكانیەتی كە بەم زستانە لەوێدا نەبن. 

له‌نجه‌ جگه‌ له‌ رزگاركردنى منداڵه‌كانى له‌ سه‌رما له‌ هه‌مان كاتدا بەشێكی تێچووی كرێی چەند مانگێكی زستانی منداڵەكانى لە ئەستۆی خۆى گرتووە، بەشەكەی تریشی كچەكانی ھاوڕێى لە كۆمەڵەی سۆفیا لە ناو خۆیاندا لە ئەستۆیان گرتووە.

له‌نجه‌ وتیشى" بەم جۆرە ئەم زستانە منداڵەكان دوور لە ھەوای تیژ و تەزیو و دەبن و دایكە ئازاكەشیان ماندوو نەناسانە شانبەشانی باوكیان كار دەكات".

زۆرن ئه‌و ئافره‌تانه‌ى هاوشانى (هاوسه‌ر، باوك، برا) كارده‌كه‌ن به‌شێكى به‌رپرسیارێتى ئابورى خێزانه‌كانیان ده‌خه‌ىنه‌ سه‌ر شانیان، ژنانێكی مەرد و ئازان.

له‌نجه‌ خاوێ،  نموونەی بەھرەى به‌ جێگەی شكۆ و شانازی و ڕێزی گەورە دانا، وه‌ك ئاماژه‌ى پێكرد، لەبری كوڕوزاندنەوە و بۆڵە بۆڵ لە ژیانی ڕاستەقینەدا ھەنگاودەنێن، دەستەوەستان لەبەرامبەر بەرز و نزمی و تاڵی ڕۆژگار ناوەستن و فرمێسك ناڕێژن، بەڵكو ھەوڵدەدەن.

له‌نجه‌ جه ختیكرده‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگا ھەموو جۆرە ئیشكردنێكی شەریفانەی پێویستە. ژنان مرۆڤن و لە توانایاندایە ھەنگاوبنێن و كاربكەن. من و ھاوڕێكانم ئەوەی لە توانای كەسی خۆماندا بوو كردمان.

له‌نجه‌ باس له‌ ژنى ئازا و كۆڵنه‌ده‌ر ده‌كات وه‌ك ده‌ڵێت،"كاتێك دەڵێین ژنانن دەبێت كار بكەن، كاركردن تەنھا بریتی نییە لەوەی لە پشت مێز و كورسی و ئۆفیسێكی گرانبەھا دابنیشن. یاخود ھەموومان ببین بە محامی و دكتۆر و ئەندازیار.

له‌نجه‌ به‌رزگاركردنى منداڵه‌كانى نه‌وه‌ستا له‌به‌رده‌م سه‌رماى زستان به‌ڵكو ده‌یه‌وێت كارێك بۆ دایكى ئه‌و دوو منداڵه‌ بدۆزێته‌وه‌، له‌نجه‌ رونیكرده‌وه‌،  ئێستا دەبێت بیر لەوە بكەینەوە ئیشێك بۆ كاتی وەرزی ھاوین بدۆزینەوە بۆ بەھرەی گوڵ، چونكە شێلم فرۆشی لە ھاویندا ناكرێت. ئێمە دەبێت ھەر یەكە لە جێی خۆمان ھاوكاری ئەوانە بین كە دەیانەوێت بەرپرسیارانە بژین.

شاد و شەمام ناوی خوازراون و له‌نجه‌ لە منداڵەكانی بەھرەی بوێرى ناوە. ناوی بەھرەش پێشتر بە ڕەزامەندی خۆی لە میدیادا بڵاوبوبۆوە بۆیە بەكارى ھێنایەوە. بەھرە  به‌نموونەی ژنی ئازا و بوێر پێناسه‌ ده‌كات.


PM:01:44:17/01/2021














ئه‌م بابه‌ته 2812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو