لێكچوهكهی هه‌یفا مشتومڕی ناوه‌ته‌وه
وێستگه نیوزـ
لێكچوهكهی هه‌یفا وه‌هبی، گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری لوبنانی، كچه میدیاكارێكی سوریه و زۆر له هه‌یفا ده‌چێت، هه‌واداره‌كانی ده‌ڵێن ئه‌م میدیاكاره نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی زۆری كردوه تا له هه‌یفا بچێت، ئه‌ویش ره‌تیده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت كه لێكچونه‌كه سروشتییه.
رۆلا مه‌نسور، هه‌یفا وههبییهكهی سوریایه و له روخسار و به‌ژن و باڵا و ره‌فتار و جموجوڵهكانیدا، زۆر له هه‌یفا ده‌چێت و هه‌ندێك زۆر سه‌رسامی رۆلان و ده‌ڵێن ده‌ڵێی سێوێك و كراون به دوو كه‌رته‌وه و هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش كۆمێنتێكی زۆری له ئینستاگرام بۆ ده‌نوسرێت و پێی ده‌ڵێن له هه‌یفا ده‌چێت.
هه‌ندێكی دیكه‌ش پێیان وایه كه رۆلا جوانكارییه‌كی زۆری كردوه تا له هه‌یفا بچێت و ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی هه‌یفا بیكات، رۆلاش لاسایی ده‌كاته‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا لێكچوهكهی هه‌یفا چه‌ندین جار ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه كه نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی كردبێت و به هه‌وادارانی وتوه كه روخسار و جوانییه‌كه‌ی سروشتییه و به رێكه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌یفادا له‌یه‌كتر ده‌چن.
PM:07:19:15/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 12216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت