سبه‌ینێ ده‌ست به دابه‌شكردنی قۆناغی چواره‌می شایسته داراییه‌كانی جوتیاران ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: لە سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌وه قۆناغێکی دیكه‌ی شایستە داراییه‌كانی گەنمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كرێت کە بڕەکەی 11 ملیار و 739 ملیۆن دینارە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە سبەینێوە قۆناغی چوارەمی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 خەرج دەکرێت.
وتیشی: دەبوو ئه‌و پاره‌یه زووتر خەرج بکرایە ،بەڵام لە بەغدا دواخرا و ئەمڕۆ پارەکە خەرجكرا، هه‌ربۆیه سبەی پێنجشەمەوە پارەکە خەرج دەکرێت کە بڕەکەی 11 ملیار و 739 ملیۆن دینارە.
PM:11:39:13/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت