20 هه‌زار ئه‌ندامی گاردی نیشتمانی له ئه‌مریكا خرانه ئاماده‌باشییه‌وه
وێستگه نیوزـ
بۆ رۆژی سوێندخوارردنی جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا، 20 هه‌زار له ئه‌ندامانی گاردی نیشتمانیی ئه‌و وڵاته خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی بۆ پاراستنی ئاسایشی واشنتنی پایته‌خت.
رۆبه‌رت كۆنتی، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه مه‌راسیمی ده‌ستنیشانكردن و سوێندخواردنی جۆ بایدن، بۆنه‌یه‌كی نیشتمانیی گرنگه و ده‌زگای خزمه‌تگوزاریی نهێنی ئه‌ركی زۆری له‌سه‌ر شانه.
وتیشی كه بۆ ئه‌و بۆنه‌یه 20 هه‌زار له ئه‌ندامانی گاردی نیشتمانیی ئه‌مریكا له ئاماده‌باشیدان بۆ پاراستنی ئاسایشی واشنتۆنی پایته‌خت.
بڕیاره له 20ی ئه‌م مانگه‌دا جۆ بایدن سوێندی یاسای وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا بخوات و بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و هێزه زۆره‌ی گاردی نیشتمانیش له‌كاتێكدایه كه له رۆژی راگه‌یاندنی په‌سه‌ندكردنی جۆ بایدن له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه، لایه‌نگرانی تره‌مپ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بنیای كاپیتۆل و به‌هۆیه‌وه 5 كه‌س كوژران كه چواریان لایه‌نگری تره‌مپ و ئه‌وی دیكه‌یان ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس بوو.
بڕیاریشە کەمێکی تر پرۆسەی دەنگدانەکەی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر لێپێچینەوە لە ترەمپ بەڕێوەبچێت و ئەگەر دەنگی زۆرینەی هێنا (کە پێشبینی دەکرێت دەنگی زۆرینەی ئەندامان بهێنێت)، ئەوا پرۆژەکە رەوانەی ئەنجومەنی پیران دەکرێت و لەوێش دەنگی لەسەر دەدرێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاش راگەیەنراوێکی بۆ لایەنگرانی بڵاوکردەوە و تیایدا داوا دەکات، ئەگەر لە چەند رۆژی داهاتوودا خۆپیشاندانیان کرد، ئەوا توندوتیژی و گێرەشێوێنی نەکەن.
لە راگەیەنراوەکەی ترەمپدا هاتووە، "لەژێر رۆشنایی ئەو راپۆرتانەی باس لە بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان دەکەن، من داوا دەکەم کە دوور بێت لە توندوتیژی، یاساشکێنی و وێرانکاریی"، دەشڵێت، "ئەو رەفتارانە نە پێناسەی من و نە ئەمریکاش دەکەن. هەربۆیە، داوا لە هەموو ئەمریکییەکان دەکەم هێمن بن".
PM:10:52:13/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت