یه‌كێتى زانایان:ئه‌مریكا هه‌وڵى بێده‌نگكردنى ئه‌وانه ده‌دات داواى ده‌ركردنى هێزه‌كانیان ده‌كه‌ن
وێستگه نیوز-
یه‌كێتى زانایانى ئیسلامى له دیاله رایده‌گه‌یه‌نێت، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵى بێده‌نگكردنى هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه ده‌دات كه داواى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كه‌ن له عیراق.
جبار مه‌عمورى، سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایان به میدیا عیراقییه‌كانى راگه‌یاندووه، ئه‌مریكا تا ئێستاش به شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عیراق ده‌كات كه وڵاتێكى داگیركراوه، له‌رێگه‌ى سیاسه‌تیه‌كانیه‌وه خۆى سه‌پاندوه كه ئه‌مه كارێكى قبوڵنه‌كراوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ى روده‌دات هه‌وڵى بێده‌نگكردنى ئه‌و ده‌نگانه‌یه كه داواى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كه‌ن له عیراق، ئه‌و هێزه‌ى كه زیانى به خه‌ڵكى عیراق گه‌یاندووه به‌تایبه‌ت به هێزى نه‌سر، له‌كاتێكدا پێویسته ئه‌مریكا له عیراق ده‌ربچێت كه مانه‌وه‌ى لایه‌نى ئه‌رێنى لێده‌كه‌وێته‌وه له روى بارودۆخى ناوخۆیى.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا پێش هه‌فته‌یه‌ك سزاى به‌سه‌ر فالح فه‌یاز، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له عیراق دا كاردانه‌وه‌ى لایه‌نه شیعه‌كانى لێكه‌وته‌وه، فالح فه‌یازیش وه‌ك په‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى سزاكانى ئه‌مریكا سه‌ردانى شارى كه‌ركوكى كرد، له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌نێو سه‌نته‌رى رۆشنبیرى كه‌ركوك یادى كوشتنى هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بوموهه‌ندیس كرایه‌وه كه تێیدا ئاڵاى ئیسرائیل و ئه‌مریكا كرایه ژێرپێ
PM:04:27:13/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت