پۆمپیۆ: ئێران هاوکاری سەرەکی قاعیدەیە


وێستگەنیوز- هێڤار هیوا
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران پاڵپشتی گەورەی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە دەکات و رێگەیان پێدەدات بە ئاسانی لە نێوان ئێران و سوریادا گەشت بکەن، ئاماژەی بەوه‌شده‌كات، ئێران و ئەو گروپانە بەرپرسیاریەتی خوێنی ئەمریکییەکانیان لە ئەستۆدایە.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا، هێرشی راستەوخۆی کردە سەر ئێران و بە هاوکاری سەرەکی گروپی تیرۆریستی قاعیدەی لە قەڵەم دان و رایگه‌یاند،" گروپی تیرۆریستی قاعیدە چالاکییەکانی لە ناو ئێراندا بە شێوەیەکی ئاشکرا زیادی کردووە و بە ئازادی دەگەڕێن، هەروەها بوونەتە هۆکارێک بۆ تێکدانی ژیانی خەڵک و سنووردارکردنی ئازادییەکانیان".

پۆمپیۆ راشیگەیاند، " ئەو گروپە پاڵپشتی تەواوەتی لە ئێران وەردەگرێت و ئەو هاوکارییانەیش بوونەتە هۆکاری زیادبوونی چالاکییەکانی قاعیدە لە چیاکانی ئەفغانستان و ئێراندا و کردەوەی تیرۆریستی دژی خەڵکی وڵاتان و ئەمریکییەکان ئەنجام دەدەن".

جەختیشی کردەوە،" لە دوای ساڵی 2012وە، ئەمریکا چەندین جار هێرشی ئاسمانی و زەمینی دژی قاعیدە لە ئەفغانستان و یەمەن و عیراق ئەنجام داوە و بەردەوامیش دەبێت لە پێناو سەقامگیربوونی ناوچەکە".
 
وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا داواش ده‌كات، هەموو وڵاتان بێنە دەنگ لەسەر ئەم دەستدرێژیانە و ده‌ڵێت "ئەمە زیان بە سیاسەتی نێوان وڵاتان دەگەیەنێت، هەروەها ئێمە رێککەوتنمانەی (ئەبراهیم)مان لەگەل ئیسرائیل و وڵاتان کردووە و هەموو دەوڵەتان ئەوە دەزانن کە لە ئێستادا بوونی ئەو گروپە چەکدارانە مەترسییەکی گەورەن".
 


PM:07:38:12/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت