ناوبژیوانه شۆخه‌كه‌ی تونس سڕ كرا
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی و ئه‌نجامدانی چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی سێكسی، سه‌مه‌ر حوسنی، ناوبژیوانه جوانه‌كه‌ی تۆپی پێ له تونس، له كار و چالاكییه‌كانی سڕ كرا.
دامه‌زراوه‌ی تونس-ی تایبه‌ت به تۆپی پێ نیگه‌رانیی له به‌شداریكردنی سه‌مه‌ر له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیی كه‌ناڵی 9ی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕیوه كه تیایدا سه‌مه‌ر یارییه‌كی نه‌گونجای له به‌رنامه‌كه‌دا كردوه و له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كه‌یدا ویستویانه چلوره‌یه‌ك بخۆن كه به په‌تێكه‌وه به‌ستراوه.
لیژنه‌ی ته‌مبێكردنی سه‌ربه یه‌كێتی تۆپی پێی تونس داوای له ناوبژیوانه جوانه‌كه كردوه له‌به‌رده‌میدا ئاماده بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه و له هه‌موو چالاكییه‌كی تۆپی پێش رایگرتوه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ره‌خنه‌یه‌كی زۆری لێگراوه كه ئه‌و كچه ناوبژیوانه خۆی بۆ ئاستێكی نزم دابه‌زاندوه كه شایه‌نی پێگه‌كه‌ی وه‌ك ناوبژیوان نییه.
PM:11:48:30/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 30864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت