زۆرترین داهاتی 2020ی هه‌بووه
وێستگه نیوزـ
ناوداره‌كانی جیهان له ئه‌كته‌ر و بازرگان و ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فزیۆنی و یاریزان و بواره‌كانی دیكه، كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین داهات بۆ خۆیان كۆبكه‌نه‌وه.
به‌پێی گۆڤاری فۆربس-ی ئه‌مریكا بۆ ئه‌مساڵ كایلی جینه‌ر، كه ته‌مه‌نی 23 ساڵی تێنه‌په‌ڕاندوه و ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فزیۆن و كچه بازرگانی ئه‌مریكا زۆرترین داهاتی هه‌بووه و 590 ملیۆن دۆلاری بۆخۆی كۆكردوه‌ته‌وه.
له پله‌ی دووه‌م كاینی وێست، مێردی كیم كارداشیان و گۆرانیبێژی راپی ئه‌مریكا هاتووه كه له‌و ساڵه‌دا داهاته‌كه‌ی 170 ملیۆن دۆلار بووه.
پله‌ی سێیه‌م رۆجه‌ر فیدیره‌ر، یاریزانی تێنسی سه‌ر زه‌وی دێت كه زیاتر له 106 ملیۆن دۆلاری كۆكردوه‌ته‌وه.
پله‌ی چواره‌م یاریزانی به‌ناوبانگی پرتوگال كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌ده‌ستی هێناوه كه 105 ملیۆن دۆلاری كۆكردوه‌ته‌وه.
بۆ پله‌ی پێنجه‌میش لیۆنێل مێسی، یاریزانی به‌ناوبانگی ئه‌رجه‌نتین و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ریزبه‌نده‌كه‌ی به 104 ملیۆن دۆلار گرتوه.
PM:09:13:16/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 9552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت