وەزیری تەندروستی عێراق رێژەی چاكبووانی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات


 
وێستگە نیوز-
وەزیری تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، رێژەی چاكبووانی كۆرۆنا زیاتر لە 87%ە، لەكاتێكدا رۆژانە 30 هەزار پشكنین دەكرێت.

حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێژەی چاكبوونەوەی تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتۆتە زیاتر لە 87% و رێژەی گیانلەدەستدان لە (2.2%)ە، لەكاتێكدا ئاستی پشكنینی كۆرۆنا گەیشتۆتە 30 هەزار پكشنین لەرۆژێكدا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، هۆكاری بەرزی رێژەی چاكبوونەوەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعێراق دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رێكار و رێوشوێنانەی وەزارەتەكەی گرتویەتیەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لەگەڵ پتەوكردنی ژێرخانی تەندروستی لەماوەیەكی كەمدا.

بەپێی ئاماری ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كورستانیش، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 36 كەسی دیكە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 387 تووشبووش چاكبوونەتەوە و هەشت تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.



PM:07:14:04/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 1596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو